لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: ئه‌و سووریانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان تووشی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه
K24 - هەولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و سووریانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، دووچاری ئه‌شكه‌نجه و گرتن و تووندوتیژی سێكسی ده‌بنه‌وه.
رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا، دووچاری گرتن و ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه و داوا ده‌كرێت كه حكومه‌ت پارێزگاریان لێبكات و بۆ ئه‌وه‌ی دووباره كۆچ نه‌كه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاند، (66) هاووڵاتی سووری كه (13)ـیان منداڵن، گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری سووریاوه، دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌دان بوونه، (5)ـیان به‌م هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، (14)ـیان تووشی تووندوتیژی سێكسی هاتوون و (7) حاڵه‌تی سێكسی به‌زۆریش له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كان كراوه، جیا له‌وه‌ش هه‌رزه‌كارێك و منداڵێكی (5) ساڵه‌ش ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌ر.
روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپایی به‌زۆر سوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌ناویشیان دانیمارك، كاتێك ئه‌و وڵاتانه هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه ناكه‌ن كه حكومه‌تی سووریا به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كانی ده‌یكات.
ماركۆس بیكۆ، سه‌رۆكی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌كاره مه‌ترسیداره‌كان ئه‌وه‌یه كه په‌نابه‌ر به زۆر ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه، ئه‌مه دژی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانه، داواشی له هه‌ر یه‌ك له توركیا، ئوردن و لوبنان كرد كه په‌نابه‌ر به زۆر ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه.
هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مانی ئه‌وروپایی رایانگه‌یاند، دۆخی سووریا له‌و ئاسته‌دا نییه كه په‌نابه‌رانی بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب