بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پێكهاته‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری له ئه‌فغانستان راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پێكهاته‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری نوێی ئه‌فغانستانی راگه‌یاند، كه زۆربه‌ی پۆسته وه‌زاری و باڵاكان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، له‌كاتێكدا جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكومه‌تی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌فغانستان بكات".
ئه‌و حكومه‌ته كه محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به هاوكاری هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، عه‌بدولغه‌نی براده‌ر و عه‌بدولسه‌لام حه‌نه‌فی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، چه‌ند پۆستێكی وه‌زاری به پڕنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، ئه‌و پۆستانه پڕده‌كاته‌وه و ده‌ست به مشتومڕییه‌كانی ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی گونجاو بۆ ئه‌و پۆستانه.
له‌و باره‌یه‌وه زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان گوتی: "حكومه‌تی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌شداری تێدا بكه‌ن".
جێگای ئاماژه‌یه، تاڵیبان هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر ناوه‌كانیان هاتووه، دیاریكردوون:
ئه‌میرخان موته‌قی: وه‌زیری ده‌ره‌وه به وه‌كاله‌ت
هیدایه‌توڵڵا به‌دری: وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت
سیراجه‌دین حه‌قانی: وه‌زیری ناوخۆ به وه‌كاله‌ت
محه‌مه‌د یه‌عقوب موجاهید: وه‌زیری به‌رگری به وه‌كاله‌ت
عه‌بدولحه‌كیم شه‌تی: وه‌زیری داد به وه‌كاله‌ت
عه‌بدولحه‌ق واسق: سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری
زه‌بیحوڵڵا موجاهید جه‌ختی كرده‌وه، "رێگه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان بۆ سه‌رده‌می جه‌نگ ناده‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "چه‌ند كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتوون، بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی له‌ناو كابوڵ بهێننه‌وه".
راگه‌یاندنی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه، راسته‌وخۆ دوای ئه‌و خۆپیشاندانانه دێت، كه شه‌قامه‌كانی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و دواجار چه‌كدارانی تاڵیبان به توندی بڵاوه‌یانپێكرد.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
جێگای ئاماژه‌یه، نزیكه‌ی 70 ئافره‌ت له‌به‌رده‌م باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی پاكستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد و درووشمی دژ به ئیسلام ئابادیان به‌رز كردووه و پاكستانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی ئه‌فغانستان وه‌رده‌دات له دژی خواسته‌كانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان هاوكاری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كات.
هه‌روه‌ك دوێنێش ئافره‌تانی شاری مه‌زار شه‌ریف له باكووری ئه‌فغانستان خۆپیشاندانێكیان سازكرد و داوای مافه‌كانیان ده‌كرد.
هه‌فته‌ی رابردووش ئافره‌تانی ویلایه‌تی هه‌رات خۆپیشاندانێكیان سازكرد و داوایانكرد، له حكومه‌تی نوێ‌دا به‌شدارییان پێ بكرێت.
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆش دوای ئه‌وه هاتوون، كه تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستانی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆی له شه‌ڕی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د مه‌سعود له ویلایه‌تی په‌نجشێر راگه‌یاند.
H.B