مێركڵ هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر جێگره‌كه‌ی
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راویژكاری ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كانی سیاسه‌تمه‌دارێكی ركابه‌ری خۆی گرت، كه ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، به "به‌رازی غینیا و مشكی تاقیگه" وه‌سف كردبوو.
مێركڵ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوندی به ڤاكسیندانه‌وه هه‌بێت، هیچ كامێك له‌ئێمه نابینه به‌رازی غینیا".
ئۆلاف شۆڵتس، جێگری راوێژكاری ئه‌ڵمانیان له حزبی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌پڕه‌و، كه ئێستا له راپرسییه‌كاندا له پێشه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته كه بڕیاره له 26ی سێپته‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌بچن، به‌م دواییانه له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه، به‌راورد به‌وانه‌ی كه وه‌رگرتنی ڤاكسین ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌واوی ژه‌مه‌كانی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه وه‌ك به‌رازی غینیا و مشكی تاقیگه وان.
هه‌رچه‌ند جێگره‌كه‌ی مێركڵ له گوتاره‌كه‌یدا نیازپاكی خۆی له گوته‌كانیدا نیشاندا، به‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی بوێری خۆبه‌خشییه و گوتی: "من ڤاكسینم وه‌رگرتووه و پێویسته ئه‌وانی دیكه‌ش وه‌ربگرن"، به‌ڵام مێركڵ له شێوازی گه‌یاندنی په‌یامی جێگره‌كه‌ی ناڕازی بوو و گوتی: "نه من و نه ئۆلاف شۆڵتس و نه هیچ كه‌سێكی دیكه‌ش به‌رازی غینیا نین سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسینێك، كه هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كراوه و هه‌موو ره‌زامه‌ندییه‌كیشی له ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناوه".
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتید پرێس
H.B