ئیسرائیل چۆن دوایین كه‌سی جووی له ئه‌فغانستان ده‌رباز كرد؟

K24 - هه‌ولێر:
راپۆرتی ئیسرائیلی ورده‌كاری چۆنیه‌تی رزگاركردنی دوایین كه‌سی جوو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له ئه‌فغانستان ئاشكرا ده‌كات و باس له‌و نهێنییه‌ش ده‌كات، كه سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سه‌یان بردووه‌ته ئه‌مه‌ریكا له جیاتی ئیسرائیل.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، زابلۆن سیمینتۆڤ، توانیویه‌تی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت، به هاوكاری دۆستێكی نزیكی، كه بازرگانێكی ئه‌مه‌ریكی ئیسرائیلییه و له برۆكلین نیشته‌جێیه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، دوایین كه‌سی جووله‌كه، كه له ئه‌فغانستان مابوو، زابلۆن سیمینتۆڤ، ته‌مه‌ن 62 ساڵ بووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی وڵاتیان كرد، ئه‌ویش به نهێنی وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه و چووه‌ته نزیك سنووره‌كانی وڵاتێكی دراوسێی ئه‌فغانستان.
زابلۆن سیمینتۆڤ بازرگانێكی دیاری فه‌رش و مافوور بووه و تاكه جووله‌كه بووه، كه له ئه‌فغانستان ژیاوه، رۆژی 7ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021، به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئیسرائیلی، توانی وڵاته‌كه جێبهێڵێت.
له ورده‌كارییه‌كه‌دا له ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی ئیسرائیلی بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه، هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سیمانتۆڤ خۆی گه‌یاندووه‌ته سنووری وڵاتێكی دراوسێی ئه‌فغانستان.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، به‌رپرسانی لۆكاڵی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت ئیش ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن "موتی كاهانا" به‌ڕێوه ده‌برێت و پشتیوانی داراییه‌كه‌شی كه‌سێكی دیكه به‌ناوی "تولاه موشیه" ده‌یكات، هه‌ردووكیشیان جووله‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكین و ئه‌ركیان رزگاركردنی جووه له‌هه‌ر وڵاتێك كه نائارام و ناسه‌قامگیر بێت، پێشتریش له سووریا چه‌ندین كه‌سیان رزگاركردووه.
سه‌ره‌تا "موتی كاهانا" هه‌وڵیداوه سیمینتۆڤ رزگار بكات، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌فغانستان به‌جێهێڵێت و بچێته ئیسرائیل، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردووه بۆ جیابوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه جیابێته‌وه، به گوێره‌ی یاساش ئه‌و كاره‌ی سیمینتۆڤ سه‌رپێچییه و له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئسیرائیل ره‌نگه سزا بدرێت، بۆیه به گونجاوی نه‌زانیوه بگه‌ڕێته‌وه.
وه‌ك كاهانا باسی كردووه، دواجار كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، سیمینتۆڤ رازیبووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌مه‌ریكا، نه‌ك ئیسرائیل.
هه‌رچه‌نده پێشتر گوته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاندبوو، سیمینتۆڤ وه‌كو دوایین جووله‌كه له وڵاته‌كه به سه‌لامه‌تی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام بڕیاری جێهێشتی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن سیمانتۆڤه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهات، به‌تایبه‌تیش دوای ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، كه دواتر داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له كرده‌وه‌كه راگه‌یاند.
كاهانا له لێدوانێكی بۆ ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه، تاڵیبان بۆ سیمینتۆڤ كێشه نه‌بووه، به‌ڵكو كێشه‌ی سیمانتۆڤ "داعش" و "قاعیده" بووه، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دوو رێكخراوه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان و كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ریانهه‌ڵداوه.
هه‌ر له‌و راپۆرته ئیسرائیلییه باس له‌وه كراوه، سیمینتۆڤ كه‌سایه‌تییه‌كی ناوخۆیی دیار و ناسراو بووه له ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووسانی بیانی سه‌ردانیان ده‌كرد، زۆربه‌ی شۆفێرانی تاكسی له كابول شوێنی ژیان و نێشته‌جێبوونیان زانیوه، به‌ڵام دواجار ناچار بوو كابول و ئه‌فغانستان جێبهێڵێت.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، له‌گه‌ڵ رزگاركردنی سیمانتۆڤ وه‌ك دوایین جووله‌كه له ئه‌فغانستان، نزیكه‌ی 30 ژن و منداڵی ئه‌فغانیش له‌گه‌ڵی ئه‌فغانستانیان جێهێشتووه و گه‌یه‌نراونه‌ته وڵاتی دووه‌م.
למי שפספס, הכתבה שלי ושל @Yoav__Zehavi מ-#חדשותהערב של @kann_news עם התיעודים הבלעדיים מעזיבתו של זבולון סימן טוב היהודי האחרון באפגניסטאן, כולל תיעוד שלו היום אחרי שחצה את הגבול עם עוד עשרות אפגנים למדינה שכנה בדרכו כך נראה לארה"ב @motikahana pic.twitter.com/2wTMlX0WyC
— roi kais • روعي كايس • רועי קייס (@kaisos1987) September 7, 2021