تووشبووانی سیل به هۆی كۆرۆناوه ده‌مرن

K24 - هه‌ولێر:
سندوقی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز و سیل و مه‌لاریا رایگه‌یاند، سه‌دان هه‌زار تووشبووانی سیل به هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستیان پێناگات، گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌ش بۆ خراپی سیستەمی چاودێری تەندروستی وڵاته هەژاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه په‌تای كۆرۆنا كاره‌كانی په‌كخستوون.
پیته‌ر ساندز، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سندوقی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز و سیل و مه‌لاریا ئاشكرای كرد، زیادبوونی مردن له نه‌خۆشانی ئایدز و سیل، به‌راورد به تووشبووانی كۆرۆنا زیاتره.
گوتیشی: "رێژی ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری سیل وه‌رده‌گرن له ساڵی 2020، ملیۆنێك كه‌می كردووه به‌راورد به ساڵی 2019، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت، كه سه‌دان هه‌زار تووشبووانی سیل گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ساندز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناوه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی درووستكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نۆرینگه و تیمه پزیشكییه‌كان، له بری چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی سیل، خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بوون، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جۆری ده‌لتا ئه‌م ساڵ زیانه‌كان زیاتر ببێت.
هه‌رچه‌نده ئاماری مردوان به وردی له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام "ساندز" پێیوایه له وڵاته هه‌ژاره‌كان رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی تووشبووانی سیل و ئایدز به‌رزتره له گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی سندوقه‌كه له ساڵی 2020، له وڵاتانه‌ی رێكخراوه‌كه كاری تێداده‌كات، ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری سیل وه‌رده‌گرن، به رێژه‌ی 19% كه‌میكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری خۆپارێزی له ئایدز كه‌مبوونه‌وه‌ی ئایدزی به رێژه‌ی 11% تۆماركردووه، به‌ڵام مه‌لاریا جیاوازه و رێژكه زۆر نه‌گۆڕاوه.
سنوقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز و سیل و مه‌لاریا، هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی حكومه‌ت و كۆمپانیاكان نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه ساڵانه 4 ملیار دۆلار بودجه‌كه‌یه‌تی و ئه‌مه‌ریكاش یه‌كێك پشتیوانه گه‌وره‌كانی سندوقه‌كه‌یه.
د.ی