سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان بۆ سه‌ردانی مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر-ی كرد؟

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
چه‌ند رۆژێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌وڵگری پاكستان، دوێنێ 7ی ئه‌یلوول گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان سه‌رتاسه‌ری كابول-ی گرته‌وه و هاوایان ده‌كرد: "مه‌رگ بۆ پاكستان".
پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه: بۆچی خۆپیشانده‌ران دروشمی مه‌رگ بۆ پاكستان-یان ده‌گوته‌وه؟ به‌پێی رۆژنامه ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان، پاكستان ده‌ستی خستووه‌ته كاروباری ئه‌فغانستانه‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت: "خۆپیشاندانه‌كه رۆژێك دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی په‌نجشیر دێت، كه دواهه‌مین شوێنی ئه‌فغانستانه، تاڵیبان توانی كۆنترۆڵی بكات و پێ بخاته ناویه‌وه"، بۆیه خه‌ڵكی تاڵیبان پێیانوایه ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی په‌نجشیر به رێككه‌وتنی نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان و چاودێری ئه‌مه‌ریكا بووه.
له راپۆرتێكی دوو رۆژی رابردووی كوردستان24دا ئاماژه به‌وه كرا، كه "ئه‌مه‌ریكا داوا له پاكستان ده‌كات، كه رۆڵی هاوكاری بگێڕێت له‌گه‌ڵ تاڵیبان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سوپای ئه‌فغانستان و كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان، هه‌ربۆیه جه‌نه‌راڵ "فایز حه‌مید"، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان به گه‌شتێكی له‌ناكاو رۆژی 4ی ئه‌یلول گه‌یشته كابول-ی پایته‌خت، بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری ئه‌جێندای كاره‌كه‌ی باس بكات، به‌ڵام به‌رپرسێكی هه‌واڵگری له پاكستان به "واشنتۆن پۆست"ی گوتووه، كه حه‌مید و گرووپێكی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوخۆی هێزه‌كانی پاكستان ماونه‌ته‌وه بۆ هاوكاری هێزه‌كانی تاڵیبان بۆ سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی سوپای ئه‌فغانستان".
جگه له خۆپیشاندانه‌كانی كابول، به‌سه‌دان كه‌س له خۆرئاوای هیرات خۆپیشاندانیان كرد وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ئه‌فغانستان.
تێكڕای خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ گوتنه‌وه‌ی (ئازادی .. ئازادی)، ئاڵای كۆنی ئه‌فغانستان (ره‌ش و سور و سه‌وز)یان راده‌وه‌شاند، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی تاڵیبان ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، دوو خۆپیشانده‌ر له هیرات، به ته‌قه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان كوژراوه.
گوته‌بێژی تاڵیبان هۆشیاریدا به هاووڵاتیان كه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، زه‌بیحوڵلا مجاهید-ی گوته‌بێژ ده‌ڵێت: "تا كردنه‌وه‌ی ده‌زگای حكومه‌ت رێگه‌ده‌درێت به خۆپیشاندانه‌كان، دواتر یاسا بۆ خۆپیشاندان ده‌رده‌كرێت، چونكه رێگه نادرێت راسته‌وخۆ خه‌ڵك خۆپیشاندان بكات".
هۆكارێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ 7ی ئه‌یلول ده‌ستوه‌ردانی پاكستانه له حكومه‌تی ئه‌فغانستان، به‌پێی رۆژنامه‌ی "پرێنت"، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان رۆڵی هه‌بووه له دانانی وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، كه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی تێدا فه‌رامۆش كراوه.
فایز حه‌مید، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان یه‌كه‌م به‌رپرسه له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی تاڵیبان له حوكمدا سه‌ردانی ئه‌فغانستان بكات.
زه‌بیحوڵلا مجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان له رێگه‌ی "بی بی سی"یه‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه سه‌رۆكی هه‌واڵگری پاكستان مه‌لا براده‌ر-ی بینیوه.
له‌و دیداره‌دا مه‌لا براده‌ر به‌ڵێنی داوه كه زه‌وی ئه‌فغانستان به‌كارنه‌یه‌ت بۆ هێرشكردنه سه‌ر پاكستان، كه ده‌شێت مه‌به‌ستی (هێرشی داعش - خراسان) بێت له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر له‌ئێستاوه پاكستان پشتگیری تاڵیبان ده‌كات بۆ خستنی په‌نجشیر.
تاڵیبان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین ده‌زگای پاكستان له ئه‌فغانستانه بۆ چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
رۆژێك به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای پاكستان، پاكستان به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌روازه‌ی خاڵی سنووری (شامان)ی داخست، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین خاڵی بازرگانییه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، ئه‌ویش دوای داخستنی خاڵی سنووری (تورخام) ی بازرگانی له خیبه‌ر باختونخوا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییه‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی تاڵیبان به "بی بی سی" گوتووه، داخستنی ئه‌و دوو ده‌روازه‌یه به‌هۆی ترسی ئه‌منییه‌وه هه‌یه، كه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵاتنی ئه‌و ژماره زیندانییه‌وه هه‌یه كه له‌كاتی كه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی-یه‌وه هه‌ڵاتوون.
هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له قه‌لبه‌دین حكمه‌تیار، سه‌ركرده‌ی حزبی ئیسلامی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان چاوی به حكمه‌تیار-یش كه‌وتووه.
قه‌لبه‌دین حكمه‌تیار، سه‌ركرده‌ی حزبی ئیسلامی ئه‌فغانی یه‌كێكه له سه‌ركرده خۆبه‌ختكاره‌كان دژی یه‌كێتی سوڤییه‌ت، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستاندا له‌سه‌رده‌می حه‌مید كارزای، دژی حكومه‌ته‌كه‌ی كارزایی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش بوو، له‌هه‌مانكاتیشدا دژی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعوود بوو، له‌سه‌ده‌می ئه‌لقاعیده و پشتگری ئوسامه بن لادن-ی ده‌كرد.
به‌ڵام به‌پێی تویتێكی غوڵام عه‌باس شا، رۆژنامه‌نووسی پاكستانی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردووه بۆ رێكخستنی گفتووگۆی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی نێوان تاڵیبان خۆیان كه ناكۆكی گه‌وره بووه له‌نێوان مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر به‌شدار و دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی دیاری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌نیس هه‌قانی كوڕی جه‌لاله‌دین هه‌قانی و برای سراجه‌دین هه‌قانی جێگری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
هه‌واڵگری پاكستان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی بزووتنه‌وه‌ی هه‌قانی ده‌كات، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له گرووپی تیرۆریستان‌دا دایناوه، به‌هۆی په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده له پێشتردا.
به‌پێی رای رۆژنامه‌نووسه پاكستانییه‌كه، كه بۆ "واشنتۆن پۆست" دواوه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی فایز بۆ ئه‌فغانستان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بووه، هه‌ربۆیه هه‌ر 33 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كه له سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان و هه‌قانی پێكهاتوون و دواكه‌وتنی حكومه‌تیش بۆ ناكۆكی سه‌ره‌كی مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر و مه‌لا یه‌عقوب له شورا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كوڕی گه‌وره‌ی مه‌لا عومه‌ری هه‌قانییه.
به‌پێی راپۆرتێكی نیوز -18، هه‌واڵگری پاكستان رێكه‌وتنێكی تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامداوه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان و هه‌قانی.