یه‌حیا ره‌سووڵ: پلانێكی تۆكمه بۆ پاراستنی كه‌ركووك ئاماده كراوه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئاماژه‌یپێكرد، پلانێكی گونجاو بۆ پاراستنی ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك و ره‌شاد، ئاماده‌كراوه، داعش تێكشكاوه، ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن نمایشی سه‌ركه‌وتنی میدیایی بكه‌ن.
رایگه‌یاند، داعش هه‌وڵ ده‌دات دۆخی ئێستای عێراق بقۆزێته‌وه، كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات ناكۆكی و ئاشووب له‌نێوان پێكهاته‌كانی دروست بكات، به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك كه له رووی نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌بدا، فره‌ن.
روونیكرده‌وه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌نجامدا، داوایكردووه بواریان پێنه‌ده‌ن كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
ئاماژه‌یپێكرد، داعش له تێكشكانی به‌رده‌وامدان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رووی راگه‌یاندنه‌وه سه‌ركه‌وتن رابگه‌ینن.
روونیشیكرده‌وه، رووداوی ناوچه‌ی ره‌شاد بێ تۆڵه سه‌ندنه‌وه تێناپه‌ڕێت، بۆ رۆژانی بانگه‌شه‌و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، پلانێكی تۆكمه بۆ پاراستنی كه‌ركووك ئاماده كراوه.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب