گوانتانامۆ.. كاتێك شه‌ڕ دژی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه

K24 – هه‌ولێر:
چه‌ند رۆژێكی دیكه 20 ساڵ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی (11ی سێپتێمبه‌ری 2001)دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر گردێكی دوورگه‌ی "گوانتانامۆ" به‌رده‌وامه له شه‌ڕه‌كه‌ی "دژی تیرۆر".
دوای هێرشه‌كانی سه‌ر نیویۆرك و واشنتن و له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا، ئه‌مه‌ریكا سه‌دان كه‌سی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به "قاعیده"وه ده‌ستگیركرد و راپێچی گوانتانامۆی كردن.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی به "شه‌ڕكه‌ری دوژمن" وه‌سفده‌كرد و هه‌موو مافێكی لێ سه‌ندنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بوو، خشته‌یه‌كی كاتیی دیار بكات بۆ واده‌ی دادگاییكردنیان و ئازادكردنیان، مادام "شه‌ڕی دژی تیرۆر" به‌رده‌وامه.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا، (780) زیندانی ئازاد كراون، ئه‌وان سه‌ره‌تا له قه‌فه‌س كرابوون، دواتر گواسترانه‌وه بۆ زیندان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه هاتوچۆیان پێده‌كرا و زۆربه‌یان زیاتر له (10) ساڵ به بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكیان بدرێته پاڵ و به چاوبه‌ستراوی هێڵرانه‌وه.

ئێستا (39) زیندانی ماونه‌ته‌وه. هه‌ندێكیان به‌ڵێنیان پێدراوه ئازاد بكرێن و ئه‌وانیش هیوایان هه‌یه، ئازاد بكرێن.
هاوكات (12) زیندانی هێشتا به لای ئه‌مه‌ریكاوه زۆر مه‌ترسیدارن و نایه‌وێت باس له ئازادكردنیان بكرێت. یه‌كێك له‌وانه "شێخ محه‌ممه‌د"ـه، كه ئه‌مه‌ریكا پێی وایه "پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی" هێرشه‌كانی "11ی سێپتێمبه‌ره".
له‌و (12) كه‌سه‌ی ماونه‌ته‌وه، ته‌نیا دوانیان دادگاییكراون و یه‌كێكیان به زیندانی هه‌میشه‌یی و ئه‌وی دیكه‌شیان سزاكه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، دان به تۆمه‌ته‌كاندا بنێت.
(10) زیندانی دیكه‌یان تا ئێستا دادگایی نه‌كراون، ئه‌مه له كاتێكدایه (20) ساڵه له زیندانن. به پچڕ پچڕی رێكاریان له دژ ده‌گیرێته به‌ر و رێكاره‌كان به رێكوپێكی ناچن به‌ڕێوه.
ماوه‌ی (17) مانگه به هۆی كۆرۆناوه، هیچ كارێكیان بۆ نه‌كراوه، سه‌رله‌نوێ دوێنێ سێشه‌ممه یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا بۆ سه‌یركردنی دۆسیه‌ی "شێخ محه‌ممه‌د" و چوار ده‌ستگیركراوی دیكه به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌گه‌رچی وا ساڵیادی رووداوه‌كانی "11ی سێپتێمبه‌ر" نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام گریمانه ناكرێت، دوای (20) ساڵ ئه‌و ده‌ستگیركراوانه سزاكه‌یان دیار بكرێت و ره‌نگه پرۆسه‌كه زیاتر بخایه‌نێت.
لیژنه سه‌ربازییه‌كان و ده‌سته یاسایی و راوێژكارییه‌كان كه بۆ دادگاییكردنی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه پێكهێنراوون، پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیندانه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه و هه‌رجۆره سزا سه‌پاندن و دادگاییكردنێكیان پێچه‌وانه‌ی یاساكانی ئه‌مه‌ریكایه.
"بنیامین فارلی"ی پارێزه‌ر له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، یه‌كێك له پێنج تۆمه‌تباره‌كان سێشه‌ممه له به‌رده‌م لیژنه‌كه‌یان ئاماده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ی رووده‌دات ئه‌زموونێكی شكستخواردووی دادوه‌رانی تایبه‌تمه‌نده.
ئه‌و پارێزه‌ره حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكایی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه راستییه‌كان ده‌شارێته‌وه و به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ساخته ده‌كات و سیخوڕی به‌سه‌ر پارێزه‌ری ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه ده‌كات.
پارێزه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كه دووپاتیكرده‌وه، كه سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوون، ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی له دژیان گیراوه‌ته به‌ر پووچه‌ڵده‌كاته‌وه.
ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی "شیانا كادیال" ئه‌ندام له سه‌نته‌ری مافه ده‌ستوورییه‌كان باسیكرد، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی له گوانتانامۆ ماونه‌ته‌وه، دوا رۆژه‌كانیان له ژیانی زیندان له گوانتانامۆ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
گوتیشی: ده‌ركه‌وتووه، سه‌رجه‌م رێكاره‌كان شكستیان هێناوه.

گوانتانامۆ یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌نگی بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌و هۆیه‌وه واشنتن خه‌جاڵه‌تباره به هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌رهه‌ق به مافه‌كانی مرۆڤ له‌و زیندانه ئه‌نجامی داوون.
زیندانی گوانتانامۆی سه‌ربازی، زیندانێكی دابڕاوه و چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ریاییه‌وه دووره.
له زیندانه‌كه‌دا چه‌ندین شێوازی دڕندانه‌ی سزا و ئه‌شكه‌نجه به‌كارهێنراوه بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زیندانییه‌كان.
دواتر ده‌ركه‌وت، ئیداره‌ی "جۆرج بوش"ی كوڕ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌به‌ر ده‌ست نییه، بۆ تۆمه‌تباركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی قاعیده ده‌ستگیركرابوون.
كاتێك "باراك ئۆباما" له (كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2009)، ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، زیندانه‌كه (240) زیندانیكراوی تێدابوو.
گوانتانامۆ، نه‌ك ته‌نیا بووه‌ته هۆی ئابڕووچوون و له‌كه‌داربوونی ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو بووه‌ته ئامرازێك بۆ گرووپه ئیسلامییه‌كان له هه‌موو جیهاندا و ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن وه‌ك سیمبوڵی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و چه‌وساندنه‌وه‌یان.
دوای هاتنه سه‌ركاری، "ئۆباما" یه‌كه‌م بڕیار ده‌ریكرد، داخستنی زیندانه‌كه بوو.
به‌ڵام ئه‌و كاته كۆمارییه‌كان، زاڵبوون به‌سه‌ر كۆنگرێسدا و بڕیاره‌كه‌ی "ئۆباما"یان ره‌تكرده‌وه.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، "ئۆباما" فشاری كرد بۆ ئازادكردنی زۆرینه‌ی زیندانییه‌كان و ته‌نیا (41) كه‌سیان مانه‌وه، كاتێك "دۆناڵد تره‌مپ" له (2017) گه‌یشته ده‌سه‌ڵات.
"تره‌مپ"ی كۆماری، پرۆسه‌ی ئازادكردنی زیندانییه‌كانی راگرت و ره‌تیكرده‌وه زیندانه‌كه دابخرێت.
له بری داخستن، "تره‌مپ" ده‌ستیكرد به راگواستنی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له عێراق و باكووری سووریا بۆ ئه‌و زیندانه.
له سه‌رده‌می "ئۆباما"دا، "بایدن" كه جێگری بوو، هاوڕابوو له‌سه‌ر داخستنی زیندانه‌كه، به‌ڵام ئێستا پێده‌چێت، "بایدن" نه‌یه‌وێت خۆی تووشی كێشه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه بكات له‌گه‌ڵ "كۆنگرێس" و دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ئاماده‌بوونی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی سه‌ربازیدا، ره‌نگه ئه‌وانه‌ی هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر نه‌چه‌سپا، به بێده‌نگی ئازاد بكرێن.

سه‌رچاوه: فرانس پرێس