به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك باشترین یاریزانی مێژووی دیاریكرا
دكتۆرێكی به‌ناوبانگی زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی مێژوو كردووه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و مشتومڕه‌ی داوه‌ته‌وه چه‌ندان ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له نێوان هه‌وادارانی وه‌رزشی ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی دكتۆر تۆم كروفۆردی له باره‌ی باشترین یاریزانی مێژوو بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا توێژینه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئاستی تاكه‌كه‌سی و ناسناوه‌كان و ئه‌و تیپ و یانانه كردووه كه یاریزانه‌كه یاری بۆ كردووه و به‌راوردی به‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی تۆپی پێ كردووه.
دكتۆر تۆم كروفۆرد له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من وه‌كو یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هانده‌رانی تۆپی پێ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم مشتومڕی توند و ڕای جیاوازمان له‌سه‌ر باشترین یاریزانی مێژوو كردووه، بۆیه ئه‌و گفتووگۆیانه‌ی نێوان خۆم و هاوڕێیه‌كانم و هه‌موو ئه‌و مشتومڕانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه له جیهان ده‌كرا وایكرد هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بۆ ئه‌م پرسه بكه‌م.
دكتۆر تۆم فۆرد ده‌شڵێت: به‌گوێره‌ی ئه‌و داتا و لێكدانه‌وانه‌ی كه من كردوومه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌وره‌ترین و باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه، چونكه ئاماره‌كانی سه‌رسوڕهێنه‌رن، ئاستی تاكه‌كه‌سیشی سه‌رسوڕهێنه‌ره و توانای جه‌سته‌یی بێوێنه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و شیكردنه‌وانه‌ی دكتۆر تۆم له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاوكردووه‌ته‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه كه ئێستا دوای 12 ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئۆڵد ترفۆرد، ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین یاریی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كریستیانۆ ركابه‌رییه‌كه‌ی له پێلێ، لیۆنێل مێسی، پوشكاش و دیێگۆ ماڕادۆنا، رۆناڵدۆی به‌رازیلی، میشێل پلاتینی و دی ستێفانۆ بردووه‌ته‌وه.
دكتۆر تۆم، یاریزانه‌كانی به‌سه‌ر 5 پۆڵێن دابه‌ش كردووه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی كردووه‌ته بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزانی مێژوو.
یه‌كه‌م: بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان: كریستیانۆ 7 نازناوی خولی له 3 وڵاتی جیاواز بردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نازناوێكی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ مان یونایتد و 4 نازناوی دیكه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید و له‌مڕووه‌وه له پێش نزیكترین ركابه‌ری دێت كه لیۆنێل مێسییه.
دووه‌م: له ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنی نێوده‌وڵه‌تی، كریستیانۆ، گۆڵكاری مێژوویی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به 111 گۆڵ، گۆڵكاری مێژوویی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و یۆرۆیه و دوو نازناوی نێوده‌وڵه‌تیشی بردووه‌ته‌وه، له‌م خاڵه‌یان ركابه‌ری كریستیانۆ، رۆناڵدۆی به‌رازیلییه كه دوو مۆندیال و 2 كۆپا ئه‌مریكای بردووه‌ته‌وه و له‌م بڕگه‌یه‌دا رۆناڵدۆی به‌رازیل 150 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و كریس 100 خاڵ، له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه كریس نه‌یتوانیوه پێش ركابه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێته‌وه.
سێیه‌م: دكتۆر تۆم ئه‌م بڕگه‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه به ئاماره‌كانی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان، كه تێیدا ئه‌فسانه‌ی هه‌نگاری پوشكاش 625 گۆڵی له 629 یاری كردووه و خاڵی ته‌واوی به‌ده‌ستهێناوه، پێلێ له 643 گۆڵ له 659 یاری له‌گه‌ڵ سانتۆس، به‌ڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌م خاڵه‌دا لوتكه‌ی گرتووه، به‌ڵام كریستیانۆ 674 گۆڵ و 229 ئاسیستی كردووه.
چواره‌م: له ڕووی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێنج خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردووه‌ته‌وه، جگه له مێسی پێش سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی مێژوو كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش به كۆی ئه‌و خاڵانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به‌ده‌ستیهێناوه، وایكردووه كریس هه‌ر له پێشه‌نگی باشترینه‌كان بمێنێته‌وه.
پێنجه‌م: تایبه‌ت كراوه به ریكۆرده‌كان، له‌م خاڵه‌دا كریستیانۆ به پادشای شكاندنی ریكۆرده‌كان ناسراوه، ئه‌گه‌رچی زۆر ریكۆردی دیكه ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بشكێندرێن، به‌ڵام كریس زۆربه‌ری ڕیكۆرده‌كانی چامپیۆنزلیگی شكاندووه و گۆڵكاری مێژوویی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ندان ریكۆردی دیكه.