تۆنی بلێر: ئیسلامی رادیكاڵی ئاسایشی جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی (20) ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی (11ـی سێپتێمبه‌ری 2001)، تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، هۆشداریدا له‌باره‌ی ئیسلامی رادیكاڵی، كه ئاسایشی جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
رایگه‌یاند، دوای 20 ساڵ شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵیان، هێزی ئیسلامی رادیكاڵی كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه، به‌خۆشحاڵییه‌وه هێرشێكی هاوشێوه‌ی 11ـی سێپتێمبه‌ر تا ئێستا دووباره نه‌بووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، ئیسلامی سیاسی، به‌هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی تووندوتیژی یاخوود بیروباوه‌ڕ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌یان له ئێمه‌وه دووره، سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ن به وڵاتانمان، هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی 11ـی سێپتێمبه‌ر.
بلێر داوای له هێزه جیهانییه‌كان كرد، یه‌كگبگرن بۆ ئامانجێكی هاوبه‌ش كار بكه‌ن، چین، رووسیا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئیسلامی، گرنگه دژایه‌تی ئیسلامی رادیكاڵی بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، له‌ساڵی 1997ـه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ جۆرج بووشی كوڕ هه‌یه، بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر عێراق، به دڵی به‌ریتانییه‌كان نه‌بوو، بۆیه له ساڵی 2007، به‌م هۆیه‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه‌وت و گۆردن بڕاون، شوێنی گرته‌وه.
جێی باسه تۆنی بلێر له‌ساڵی (1997 – 2007) وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كاری كردووه، له‌گه‌ڵ بووشی كوڕ په‌یوه‌ندییه‌ك و هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێزیان هه‌بوو، پێكه‌وه له دوای 11ـی سێپتێمبه‌ره‌وه یه‌كیان گرت، هێزه‌كانیان نارده ئه‌فغانستان و عێراق، بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ قاعیده و تاڵیبان و رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن.
سه‌رچاوه: فڕانس پرێس
ك.ب