مه‌لا به‌ختیار: هیچ بیانوویه‌ك بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی سه‌د و چل نییه‌

"حكومه‌تی عێراق ده‌ستی ده‌ستی به‌ كورد ده‌كات"
مه‌لا به‌ختیار / ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی
مه‌لا به‌ختیار / ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی

K24 – هه‌ولێر:

مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ كوردستان24 ئاماژه‌یپێكرد، هیچ بیانوویه‌ك بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی سه‌د و چل نییه‌، و حكومه‌تی عێراق ده‌ستی ده‌ستی به‌ كورد ده‌كات.

مه‌لا به‌ختیار له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌ خانه‌قینه‌وه‌ بۆ كوردستان بیست و چوار رایگه‌یاند: دۆخێكی نه‌خوازراو له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان هه‌یه‌ و ترس هه‌یه‌ كه‌ دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه‌، و ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر مادده‌ی سه‌د و چل.

راشیگه‌یاند، پێویسته‌ هێزه‌ كوردستانییه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ دابنیشن، و بیر له‌ هاوكاری بكه‌نه‌وه‌، و ناكۆكییه‌كان قوڵ نه‌كه‌نه‌وه‌.

ك.ب