مووچه‌ی خانه‌نشینی 42 وه‌زیر راگیراوه چونكه هیچ كاتێك وه‌زیر نه‌بوونه
K24 – هه‌ولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پرۆسه‌ی چاكسازی و دوای ته‌واوبوونی پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان، بڕیاره پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیش بكرێت.
به گوێره‌ی چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت له دوو ئاست كار له‌سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان كراوه:
ئاستی یه‌كه‌م: ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان هەموارکراوەتەوە
1. بەڕێوەبەری گشتی
(369) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
2. راوێژکار
(193) سەدو نەوەد و سێ دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
3. بریکاری وەزیر
(74) حەفتا و چوار دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
4. وەزیر
(140) سەدو چل دانە دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
5. ئەندام پەرلەمان
(394) سێ سەدو نەوەد و چوار دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەهەموار کراوەتەوە کە دەگاتە 1170 دانە ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.
ئاستی دووه‌م: ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ڕاگیراوه
1. بەرێوەبەری گشتی
(396) سێ سەدو نەوەد و شەش دانە دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.
2. راوێژکار
(145) سەدو چل و پێنج دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
3. بریکاری وەزیر
(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
4. وەزیر
(42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە، بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە 669 دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە 15 ساڵ کەمترە.
له جێبه‌جێكردنی یاساكه‌دا هه‌ندێك كه‌موكورتی ته‌كنیكی هه‌بووه، له‌وانه، كه‌سانێك كه خزمه‌تی فیعلیان هه‌یه، به‌ڵام خزمه‌ته‌كه له دۆسییه‌كانیاندا نه‌بووه، مووچه‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه به گوێره‌ی خزمه‌تیان، به‌ڵام دوای گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تیان مووچه‌یان بۆ چاك ده‌كرێته‌وه.
بۆ نموونه، ناسح غه‌فوور، په‌رله‌مانتار و وه‌زیری خانه‌نشینه، كه 17 ساڵ و 1 مانگ و 15 رۆژ خزمه‌تی فیعلی هه‌یه و له كابینه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زیری په‌روه‌رده بووه و له خولی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌مان ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه، ئێستا دۆسییه‌كه‌ی ته‌نیا دوو لاپه‌ڕه بووه و مووچه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوبراو رێكاری یاسایی گرتووه‌ته به‌ر و دۆسییه‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌باح موخلیس، بەرپرسی بەشی ئامار لە بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆتایی بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی خانەنشینی پلەباڵاكان ھاتووە، ئەوانەی كێشە لە دۆسیەكانیان ھەیە مووچەكانیان راگیراوە تا كەموكوڕی دۆسیەكانیان چارەسەر دەكەن.
گوتیشی: به‌م نزیكانەدا دەستدەكەن بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی خانەنشینانی دیكە كە لە پلە یەكەوە دەستپێدەكات.
له‌و باره‌یه‌وه هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌و باره‌یه‌وه راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه: