سزا بۆ دڕاندنی وێنەی كاندیدەکان دادەنرێت

بە بەندکردن یان پێبژاردن سزا دەدرێن
دڕاندنی پۆستەری کاندیدێک - ئەرشیف
دڕاندنی پۆستەری کاندیدێک - ئەرشیف

K24 - هەولێر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سزا بۆ ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات، کە وێنە و دروشمی کاندیدان دەدڕێنن.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد "بەگوێرەی مادە 35 لە یاسای هەڵبژاردنەکان، هەرکەسێک وێنە و دروشمی کاندیدان بدڕێنێت، ئەوا بە بەندکردن سزا دەدرێت، کە لە مانگێک کەمتر نەبێت و لە ساڵێک زیاتر نەبێت، یان بە پێبژاردن سزا دەدرێت کە بڕەکەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆن زیاتر نەبێت، ئەگەریش هەیە هەردوو سزاکە بیانگرێتەوە".

گوتەبێژەکەی کۆمسیۆن گوتیشی "لە حاڵەتی هێرشی کاندیدێک بۆ سەر یەکێکی دیکە، یان هاووڵاتییەک هێرش بکاتە سەر کاندیدێک، ئەوا رەوانەی دادگا تایبەتەکان دەکرێن".