ده‌یڤید پتریۆس: شه‌ڕ له ئه‌فغانستان كۆتایی نایه‌ت

K24 - هەولێر:
ده‌یڤید پتریۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌یپێكرد، كه شه‌ڕ له ئه‌فغانستان كۆتایی نایه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌دا كشایه‌وه.
پتریۆس، رایگه‌یاند، ده‌ره‌نجامی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، تاڵیبان دووباره ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه ده‌ست، كه ره‌نگه له داهاتوودا ببێته دروستبوونی جه‌نگی ناوه‌خۆیی و سه‌ره‌ڕۆیی له ته‌واوی ئه‌فغانستان.
راشیگه‌یاند، له ئه‌فغانستان كشاینه‌وه، كۆتایمان به‌و ره‌وشه هێنا كه (20) ساڵه خه‌ریك بووین، پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا شه‌ڕی ناوخۆیی له ئه‌فغانستان دروست بێت، ئه‌وه‌ش له رۆژ و مانگ و ساڵانی داهاتوو، هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
روونیكرده‌وه، تاڵیبان به‌ره‌نگاری ئه‌ركێكی قورس ده‌بێته‌وه، كه سه‌ركردایه‌تی وڵاتێك ده‌كات پڕه له مه‌ترسی، ئه‌گه‌ر ته‌واوی داراییه‌كانی تاڵیبان له جیهاندا بلۆك نه‌كرێن، ئه‌وه ئه‌فغانستان ده‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتی تیرۆر له‌جیهاندا.
ئاماژه‌یپێكرد، له‌سه‌ر تاڵیبان پێویسته هه‌وڵ بدات هاوكارییه داراییه‌كان له جیهان كۆبكاته‌وه، به‌تایبه‌ت پاڵپشتییه‌كانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، كه به‌مه‌رجی رێزگرتن له مافه‌كانی ژن و منداڵ و ته‌واوی مافه‌كانی مرۆڤ، بۆیان دابین ده‌كرێت.
ئاماژه‌یپێدا، له داهاتوودا چین و رووسیا و ئێران و پاكستان هاوكاری تاڵیبان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕێی داهاتووێكی نادیار بۆ ئه‌فغانستان ده‌كه‌م.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر له ئه‌فغانستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا محه‌مه‌د ئاخوند پێكدێنێت، كه بنه‌مای ئه‌و حكومه‌ته یاسا شه‌رعییه‌كانی ئاینی ئیسلامه و به‌و پێه كاروباری ته‌واوی ئه‌فغانستان رێك ده‌خرێته‌وه.
سه‌رچاوه: فۆكس نیوز
ك.ب