وەزارەتی دارایی لەبارەی یاسای چاکسازی و مووچە و دەرماڵەی خانەنشینی زانیاری دەخاتەڕوو

وەزارەتی دارایی نووسراوێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە، روونکردنەوە لەبارەی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: "سەرجەم ئەو خانەنشینانەی پلە باڵا و تایبەتانەی بەپێی یاسای چاکسازی مووچەیان هەمووار دەکرێتەوە خزمەتی (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەندیکا، ئاوارەیی) ئەگەر هەبوو بۆیان هەژمار دەکرێت، بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان".

لە خاڵێکی دیکەی نووسراوی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە کراوە: "ئەو پلە باڵا و تایبەتانەی کە لە بڕگە (1)ی سەرەوە هاتوون، لەکاتی هەبوون بۆ سەلماندنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە بۆ هەژمارکردنی راژەکانیان، لە رێگەی وەزارەتەکانیانەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ لیژنەی هەژمارکردنی راژە لە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەژمارکردنی راژەکانیان تەنها بە مەبەستی خانەنشینی بەپێی سەرجەم رێنمانییە بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان".

وەزارەتی دارایی روونیکردووەتەوە: "بۆ مەبەستی هەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی، بەڵگەنامەی پێویستەکان لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگە پێویستە راستاندنی بۆ بکرێت پاشان بۆ لیژنەی هەژمارکردنی راژە لە ئەنجومەنی وەزیران بەرزبکرێتەوە، بۆ هەژمارکردن تەنها بە مەبەستی خانەنشینی بەپێی رێنماییە بەرکارەکان".

لەو نووسراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئەو خانەنشینە پلە باڵا و تایبەتانەی کە راسپێردراون بە خزمەتی گشتی (مکلف بخدمە عامە) لە ئێستاوە بە رێژەی 50٪ مووچەی خانەنشینی وەردەگرن بۆیان خەرج دەکرێت، خانەنشینە پلە تایبەتەکانی تر بە رێژەی 60٪ مووچەی خانەنشینی کە ئێستا وەریدەگرن بۆیان خەرج دەکرێت، تاکو بەپێی یاسای چاکسازی خۆیان دەگونجێنن، پاشان مووچەکانیان هەموار دەکرێتەوە، جیاوازی لە کەمبوونی مووچەکانیان پێدەدرێت و لێی وەردەگیرێتەوە و لە رێکەوتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی 1/7/2020".

لە خاڵێکی دیکەدا وەزارەتی دارایی نووسیویەتی: "ئەو خانەنشینە پلە باڵا و تایبەتانەی کە خاڵی سەرەوە دەیانگرێتەوە، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژ تاکو 60 رۆژ رێکەوتی دەرچوونی ئەم گشتاندنە مامەڵەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە هەژمارکردنی خامەتیان بۆ ناکرێت".

نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی