به فه‌رمی شێركۆ كه‌ریم چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر یه‌كلایی كرده‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی شێركۆ كه‌ریمی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق راگه‌یاند.
شێركۆ كه‌ریم دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئێرانی كرد، دواتر گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له باره‌گای یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نوێكرده‌وه.
شێركۆ كه‌ریمی 25 ساڵان له دایكبووی شاری كه‌ركووكه، پێشتر له خولی سویسرا یاریی بۆ یانه‌كانی گراسشۆپه‌ر، ڤادوز و زیۆرخ كردووه و دواتر بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 روویكردووه‌ته یانه‌ی ئالتاخی نه‌مسا و پاشان له ده‌رگه‌ی یانه‌ی شوڕته گه‌ڕایه‌وه خولی نایابی عێراق و له یه‌كه‌مین وه‌رزیدا له‌گه‌ڵ شوڕته جامی سووپه‌ری عێراقی به‌ده‌ستهێنا، وه‌رزی رابردووش به درێسی یانه‌ی هه‌ولێر 9 گۆڵی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد.