ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق
K24 – ھەولێر:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا، كۆبووه‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له عێراق كرا، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا، رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ جەنەڕاڵ كینیس ماكنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا و ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌وه.
راشیگه‌یاند، جه‌خت له به‌رده‌وامی مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق كرایه‌وه، كه هۆكارێكه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر تیرۆر له ته‌واوی وڵات‌دا.
جه‌ختیكرده‌وه، له‌مه‌ودوا ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بۆ راهێنان و مه‌شقپێكردنی سه‌ربازانی سوپای عێراق ده‌گۆڕێت، ژه‌نه‌ڕاڵ (جۆن برینانی)ـش وه‌ك سه‌ركرده‌ی نوێی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستنیشانكرا.
ماكینزی، رایگه‌یاند، بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی، كه پابه‌ندییه‌كان فراوانتر ده‌بن له هه‌ر یه‌ك له بواره‌كانی ئه‌منی و ئابووری كولتووری.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن، كه له‌مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ ئیمزا كرا و واشنتن و به‌غدا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵی گرنگ رێكه‌وتن.
روونیكرده‌وه، بڕیاردرا لێژنه‌یه‌كی سه‌ربازی له نێوانی هه‌ردوو لا پێكبهێنرێت، بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی، له سه‌رووی هه‌موویان كۆتایی پێهێنان به ئه‌ركی سوپای ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕكردنه‌وه بۆ مه‌شق و راهێنان.
سه‌رچاوه: ئه‌نجومه‌نی وزیرانی عێراق
ك.ب