كۆرۆنا له عێراق.. 51 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 37 هه‌زار و 360 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 73 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 689 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 51 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 7 هه‌زار و 644 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 939 هه‌زار و 408 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زار و 333 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 801 هه‌زار و 394 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 116 هه‌زار و 681 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 736 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 3 ملیۆن و 955 هه‌زار و 734 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B