كۆشكی سپی: ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سه‌رده‌می تره‌مپ له‌كار دوورخرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، ئیداره‌ی جۆ بایدن داوایكردووه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ كاریان كردووه، یان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، یانیش كۆتایی به راژه‌یان ده‌هێنرێت و له‌كاره‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه.
روونیكرده‌وه، (11) به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكا كه داوایان لێكراوه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، به‌رپرسی دیار بوون له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، كه پێكهاتوون له وكیلیان گۆنۆوای، گه‌وره راوێژكار له ئیداره‌ی تره‌مپ و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی.
جیا له هایدی ستیراب، به‌رپرسی كاروباری هه‌ماهه‌نگی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی داد، كه له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵیدا بچێته ناو كۆشكی سپی، بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری.
له‌مباره‌یه‌وه جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، هه‌موو سه‌رۆكێك پێویسته له توانا و كاری ستافه‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه، هاوتا بن له‌گه‌ڵ كار و پره‌نسیپه‌كان، داواشكراوه كه ئه‌و به‌رپرسانه دوور بخرێنه‌وه.
راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی له‌كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵێك ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری سه‌ربازی، ده‌ستیان به‌كار كردووه.
جێی باسه ژماره‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری ئه‌كادیمیای سه‌ربازی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رێككاری و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌موو پرسێكی تایبه‌ت به پێشخستنی ئه‌و ئه‌كادیمیه سه‌ربازییانه، دامه‌زراون.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب