ئه‌مه‌ریكا هێزێكی نوێی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ریاوانی ره‌وانه‌ی كه‌نداو ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزێكی نوێی ره‌وانه‌ی كه‌نداو كردووه، كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ئه‌و ئامرازانه به‌كار ده‌هێنێت، كه پێویستییان به ره‌گه‌زی مرۆیی نییه، ئه‌وه‌ش بۆ به‌هێزكردنی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له ناوچه‌ی كه‌نداو.
تیم هۆكینز، گوته‌بێژی كه‌شتیگه‌لی ناوبراو گوتی: "ئه‌وه‌ی ناردوویانه هێزێكی فره ئه‌ركه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی سیسته‌مه نامرۆییه‌كانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كۆنترۆڵكردن له دووره‌وه و زیره‌كی ده‌ستكرد له‌گه‌ڵ پرۆسه ده‌ریاییه‌كان له ناوچه‌ی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌م".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كاتێك باسی ته‌واوكاری سیسته‌می نوێی نامرۆیی ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان له‌و سیسته‌مه‌یه كه ده‌كرێت له‌ژێر ئاو، له‌ناو ئاو و له‌سه‌ر ئاو به‌كاربهێنرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ئامرازه‌كانی دیكه، كه ده‌توانرێت له‌دووره‌وه كۆنترۆڵ بكرێن.
جێگای ئاماژه‌یه، رۆژی پێنجشه‌ممه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه نوێیه پشت به كۆمپانیا هه‌رێمایه‌تییه‌كان و هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و كاره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریمانه له‌بواری ده‌ریاوانی، دووه‌میش بۆ زیادكردنی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایه".
له مانگی رابردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گرووپی G7 ئێرانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له‌پشت ئه‌و هێرشه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه، كه له 29ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ كرایه سه‌ر كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری سه‌ر به ئیسرائیل و تێیدا سه‌ربازێكی پێشووی به‌ریتانی و هاووڵاتییه‌كی رۆمانی كوژران.
له‌به‌رامبه‌ردا ئێران به‌توندی ره‌تی كرده‌وه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشانه‌وه هه‌بێت، كه دواجار بووه هۆی ئاڵۆزتربوونی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و دۆخی دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
H.B