رووسیا: هیوادارین تاڵیبان كۆتایی به مادده هۆشبه‌ره‌كان بهێنێت

K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا، له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبینزیا رایگه‌یاند، هیوادارین ئه‌و حكومه‌ته تازه‌یه‌ی تاڵیبان درووستی كردووه، كۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بهێنێت.
پێنجشه‌ممه (9ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، نیبینزیا، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: تا ئێستا ئه‌فغانستان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ئه‌فیوونه له جیهان و سێ یه‌كی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌فیوون به‌رهه‌م ده‌هێنن.
گوتیشی: ئێمه زۆر باسمان له‌و مه‌ترسییه كردووه، به‌ڵام خواست بۆ بیستنی ئه‌و راستییه نه‌بووه، ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیشمان ده‌كات، له راپۆرتی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و بابه‌ته په‌راوێز خراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌داخه‌وه حكومه‌تی پێشوو هه‌وڵێكی ئه‌وتۆی نه‌دا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه و تا ده‌دات ئاستی چاندن و به‌رهه‌مهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیاتر ده‌بوو. بۆیه هیوادارین ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ی ئه‌فغانستان كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنن.
سه‌رچاوه: RT