پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیی، دوای تێپه‌ڕینی (3) مانگ له هاوینی سه‌خت و وشك، ئاژانسی كه‌شناسی عێراق، دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی رایگه‌یاند.
راشیگه‌یاند، له‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه، له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، پله‌ی گه‌رمی له‌مه‌ودوا له نێوان (19 تا 23)، له ناوه‌ڕاستی عێراق (24 تا 26) و له پارێزگاكانی باشوور، پله‌كانی گه‌رما له نێوانی (27 تا 28) پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
روونیكرده‌وه، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما هێشتا داده‌به‌زن، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، وه‌رزی هاوین له‌كۆتاییدایه و خه‌ریكه وه‌رزی پایز ده‌ست پێبكات.
سه‌رچاوه: ئاژانسه عێراقییه‌كان
ك.ب