ئه‌نقه‌ره كوژرانی شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی شه‌ش چه‌كداری "پارتی كرێكارانی كوردستان – په‌كه‌كه"ی له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
له هه‌ژماری ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی چنگی هه‌ڵۆ كراونه‌ته ئامانج.
سوپای توركیا به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته، رۆژی (15ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی فراوانی له دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق ده‌ستپێكردووه.