وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنامان تێپه‌ڕاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا تێپه‌ڕی، كه هۆكاره‌كه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی عێراقی.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، راشیگه‌یاند، هه‌موو جۆره‌كانی ڤاكسین كه عێراق دابینی كردووه، كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
روونیكرده‌وه، پێویسته به‌رده‌وام بین له جێبه‌جێكردنی رێنمایی و هۆكاره‌كانی خۆپارێزی، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌گه‌ر هات و جۆرێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش دروست بێت، پێویسته ڤاكسین به‌كار بێنین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دكتۆر حه‌یده‌ر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق، رایگه‌یاند، عێراق شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنای تێپه‌ڕاند، كه هۆكاره‌كه‌ی وه‌رگرتنی به‌رده‌وامی ڤاكسینه.
راشیگه‌یاند، ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ڤاكسینه‌كان كێشه‌یان نییه، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان روو له بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب