سلێمانی و گەرمیان لە ژێر هەڕەشەی بێکارەباین

"نیوەی سلێمانی و گەرمیان بێ كاره‌با ده‌بن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی دزینی تاوه‌ری كاره‌بای له‌ ناحیه‌ی سه‌نگاو ئاشكرا كرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی دزینی تاوه‌ری كاره‌بای له‌ ناحیه‌ی سه‌نگاو ئاشكرا كرد

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەباوە لە سنووری ناحیەی سەنگاو، مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبا بوونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان هەیە.  

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاشكرای كرد، "ماوەیەکە لەلایەن کۆمەڵێك کەسی "نەفس نزم"ـەوە لە سنووری ناوچەی سەنگاو ئاسنی ئەو تاوەرانە دەدزرێت، کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازێته‌وه‌ و جگە لە زیانی ماددیش، کە بە زیاتر لە 200 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبا بوونی نیوەی سلێمانی و گەرمیان هەیە."

کارەبای سلێمانی داواش لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکات کاری جدی بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەوە دیاردەیە و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.

 

د.ی