وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

1870 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌‌‌ (10ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبەری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1380) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (22) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (11) هه‌زار و (104) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (1870) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (562)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (562)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان