"11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریکای بە ئاگا هێنا"

بلینکن: بۆ دووبارە نەبوونەوەی 11ی سێپتێمبەر، هەزاران سەرباز و دیپلۆماتکارمان لە عێراق و ئەفغانستان گیانی خۆیان بەخشی
دیمەنێکی کاتی هێرشەکان بۆسەر تاوەرەکانی نیویۆرک - 11ی سێپتێمەری 2001
دیمەنێکی کاتی هێرشەکان بۆسەر تاوەرەکانی نیویۆرک - 11ی سێپتێمەری 2001

K24 - هەولێر

20 ساڵ بەسەر هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری شاری نیویۆرکی ئەمەریکا تێدەپەڕێت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێ "11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریکای بە ئاگا هێنا. هەزاران سەرباز و دیپلۆماتکارمان لە عێراق و ئەفغانستان گیانی خۆیان لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی 11ی سێپتێمبەرێکی دیکە بەخشی".

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری شاری نیویۆرک رایگەیاند "20ساڵ لەمەوبەر لە هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئاگا هاتنەوە و رووبەڕووی تیرۆربوونەوە لە جیهان، بە تایبەتیش لە عێراق و ئەفغانستان، لەم پێناوەشدا هەزاران سەرباز و دیپلۆماتکاری ئەمەریکی گیانی خۆیان بەخشی".

لە 11ی سێپتێمبەری ساڵی 2001، دوو فڕۆکە هێرشیان کردە سەر دوو تاوەری بازرگانی لە شاری نیویۆرک، بەهۆیەوە نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و 25 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. دوای ئەو رووداوەش ئەمەریکا هێرشی بۆ سەر گرووپە توندڕەوەکان چڕکردەوە.