يه‌كێتییه‌كانی كه‌ركووك داوای ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ناو حزبه‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/286fbad1-0682-429b-9c0a-0998a83c1daf/PUK%2041SAL.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

ئەمڕۆ 41 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت و بەرپرسانی ئەو حزبەیش دەڵێن؛ لەم ساڵدا پڕۆژەیان ھەیە بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووك بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەچەند ھەفتەی رابردوودا نەجمەدین کەریم, پارێزگاری کەرکووك، کە ھاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەیشە, بابەتی بەھەرێمبوونی کەرکووكی ورووژاند و بە یەکێك لەچارەسەرەکانی زانی بۆ ئايیندەی شارەکەی، بەڵام بەرپرسانی حزبەکەی لە کەرکووكدا بەپێچەوانەی ئەوەوە دەڵێن؛ کەرکووك شارێكی کوردستانيیەو کار دەكەین بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، به‌شێك ئەندامانی یەکێتیش لە کەرکووك داوای  چاکسازی دەکەن لەحزبەکەیاندا.

یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لەو شارەی کە پێ دەڵێت؛ قەڵا سەوزەکە، لە یادی ئەم ساڵدا بەڵێندەدات کار بۆ گەڕانەوەی کەرکووك بکات بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و لەمبارەیەوە پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە.

لە کەرکووکدا یەکێتی خاوەن پێگەی سیاسی و جەماوەرییە و بەشێکی زۆری پۆستە ئیداری و ئەمنییەکانیشی لایە، ھەر بۆیە ھەمیشە بەبەرپرسیاری یەکەم دەزانرێت لەدۆخی کەرکووکدا، لایەنگرانی ئەو حزبەیش باس لەوە دەکەن, کە پێویستە چاکسازی لە ئۆرگانەکانی حزبەکەياندا بکرێت.