بایدن: تیرۆرستان راوەدوو دەنێین

سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لەسەر سزادانی تیرۆرستان دەکاتەوە
جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی  ئەمەریكا
جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

K24 - هەولێر

لە ساڵیادی 11ی سێپتێمبەر سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لەسەر راوەدوونانی تیرۆرستان و سزادانییان دەکاتەوە.

لە وتەیەکی تۆمارکراوی ڤیدیۆییدا، بەبۆنەی ساڵیادی رووداوەکانی 11ی سێپتێمبەر، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، دیکە دڵنەوایی کەسوکاری قوربانیانی دایەوە و جەختی لەسەر راوەدوونان و سزادانی تیرۆرستان و هەموو ئەوانە کردەوە کە دەیانەوێت زیان بە وڵاتەکەی بگەیەنن.

ئەمڕۆ 20مین ساڵیادی ئەو رۆژەیە کە تیایدا 19 کەسی تیرۆرست، ژمارەیەک فڕۆکەی مەدەنییان رفاند و لە هێرشەکانیان بۆ سەر نیویۆرک، واشنتن و پەنسلڤانیا بەکاریان هێنان و 2 هەزار 977 کەسییان کوشت، ئوسامە بن لادن سەرۆکی ئەوکاتی رێکخراوی قاعیدەش بە پلاندانانی هێرشەکان تۆمەتبار کرا، کە لە ساڵی 2011 لەلایەن ئەمەریکاوە کوژرا.