مووچه‌یان له‌سه‌ر ئالڤێس بڕی و ئێستا ئه‌و یاریزانه بێ یانه‌یه
دانی ئالڤێس بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشێوەیەکی فەرمی ریزەکانی یانەی ساوپاولۆی وڵاتەکەی جێهێشت.
ماڵپەری گۆڵی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دانی ئالڤێس بەرگریکاری بالی راستی یانەکەیان، بەهۆی ئەو کێشە داراییانەی لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبوون، ناچار بوون گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان هەڵوەشێنێتەوە و بەشداری راهێنانەکان ناکات.
سەرچاوەکانی بەڕازیل بڵاویان کردووەتەوە یانەی ساوپاولۆ ساڵانە 3.5 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووجە دەدات بە دانی ئالڤیز، بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکان، ماوەیەکە مووچەی ئەو یاریزانەکان پێنەدراوە و هەربۆیەش گرێبەستەکەی نێوانیان هەڵوەشاوەتەوە.
دانی ئالڤێسی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 38 ساڵ، پێشتر 21 گۆڵ و 101 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كردووه، له‌گه‌ڵ سێڤییا 15 گۆڵ و 29 ئاسیستی هه‌یه، له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له 33 یاری 6 گۆڵ و 7 ئاسیستی كرد، له‌گه‌ڵ پاریس 8 گۆڵ و 18 ئاسیستی هه‌بووه، له هاوینی 2019 روویكرده یانه‌ی ساوپاوڵۆ له 95 یاری 9 گۆڵ و 14 ئاسیستی كردووه و ئێستا یاریزانێكی سه‌ربه‌سته و بێ یانه‌یه.