بەهۆی کێشەی کۆمەڵایه‌تی دوو گەنج لە دەڤەری سۆران کوژران
K24 – هەولێر
دوو کەس لە هاوینەهەواری جندیان لە سنووری قەزای رواندز کوژران، بە گوێرەی زانیارییەکانیش کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە.
شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن بەشی پۆلیسی رواندز ئاگادار کراینەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە هاوینە هەواری جندیان، هەر دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت دووکەس بەناوەکانی ( س ع ح ) و ( ر ح ع ) دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە بەداخەوە گیانیان لەدەستداوە".
گوتیشی: "لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کران لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی گوت: "ئەو رووداوە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ته‌نیا یه‌كێك له‌و گه‌نجانه په‌یوه‌ندی به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه هه‌بووه و ئه‌وه‌ی دیكه كه كوژراوه، ته‌نیا هاوڕێی بووه و له‌و كاته‌ی ته‌قه‌یان لێكراوه، گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.