جۆكۆڤیچ له‌ ریكۆردێكی مێژوویی نزیك بووه‌ته‌وه‌

نۆڤاك جۆكۆڤیچ ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سڕبیا
نۆڤاك جۆكۆڤیچ ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سڕبیا

نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئامادەیە بۆ تۆمار کردنی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی، تێنسزانە سڕبیەکە بە بردنەوەی لە ئالێکساندەر زڤێرێڤ تێنسزانی ئەڵمانی خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی ئەمریکای کراوە، لە یارییەکی دیکەی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانتییەکە، دانیێل مێدڤێدێڤی ئەڵمانیش بردنەوەی بەدەستهێنا و ئەویش خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ باشترین تێنسزانی جیهان بە بردنەوەی بەرامبەر ئالێکساندەر زڤێرێڤ تێنسزانی ئەڵمانی لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانییەتی ئەمریکای کراوە، خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.

جۆکۆڤیچ دوای ئەوەی توانی بۆ جاری 42یەم خۆی بگەینێتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی ئەمریکا و ریکۆردێکی نوێ تۆمار کرد، لەم قۆناخەش لە پێناو بەدست هێنانی بلیتی یاری کۆتایی رووبەڕووی ئالێکساندەر زڤێرێڤ پۆلینی چوارەمی پاڵەوانتیەکە بویەوە.

سەرەتا سێتی یەکەم تێنسزانی ئەڵمانیەکە توانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکات و ئەم سێتەی بە ئەنجامی شەش چوار لە تێنسزانە سڕبیەکە بردەوە، بەڵام جۆکۆ دوو سێتی لەسەر یەک بردەوە و هەنگاوێک لە گەیشتن بە یاری کۆتایی نزیکەوتەوە، ئەنجامی سێتەکانیشی شەش دوو و شەش چوار بوون.

سێتی چوارەم جارێکی دیکە زڤێرێڤ گەڕایەوە و دووبارە توانی ئەم سێتە بە ئەنجامی شەش چوار بباتەوە و ئەویش هەنگاوێک خۆی لە یاری کۆتایی نزیک کردەوە، بەڵام سێتی پێنجەم و یەکلاکەرەوەی نەیتوانی لە جۆکۆڤیچ بباتەوە و تێنسزانە سڕبیەکە ئەم سێتەشی بە ئەنجامی شەش دوو بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.

لە یارییەکی دیکەدا دانیێل مێدڤێدێڤ، تێنسزانی رووسی بە بردنەوەی لە فلێکس ئۆگیێ کەنەدی لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی ئەمریکا، ئەویش خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.

مێدڤێدێڤ پۆلینی دووەمی پاڵەوانیەتی تێنسی ئەمریکای کراوە، لە قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی فلیکس ئۆگیێ ئوستورالی و پۆلینی دوازدەهەمی پاڵەوانتیەکە بویەوە، و توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام بباتەوە.

مێدڤێدێڤ سێتی یەکەمی بە ئەنجامی شەش چوار بردەوە، بەڵام سێتی دووەم ئەستەمیەکی زۆری بینی تاوەکو توانی ئەم سێتە بە تای برێک و بە ئەنجامی حەوت پێنج لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

سێتی سێیەم و کۆتایی ئەمجارەیان تێنسزانە رووسیەکە بە پێچەوانەوە ئەستەمیەکی ئەوتۆی نەبینی و لە کۆتاییدا ئەم سێتەشی بە ئەنجامی شەش دوو لە رکابەرەکەی بردەوە و بۆ جاری سێیەم خۆی گەیاندە یاری کۆتایی گراندسلام.

دانیێل مێدڤێدێڤ ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی رووسیا
دانیێل مێدڤێدێڤ ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی رووسیا