گه‌نجان به ئومێده‌وه له كاندیده‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌ڕوانن

K24- سلێمانی:
گەنجان بە ئومێدەوە دەڕواننە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشێك لە گەنجان دەڵێن: پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام پێ‌داگر بووە لەسەر پاراستنی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و كاریشی كردووە، بۆ ئەوەی زۆرترین ھەلی كار بۆ خەڵكی كوردستان بڕەخسێت و بەردەوامیش خزمەتكردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستانی كردووەتە كاری لە پێشینەی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن جه‌باری، كارگێڕى لقى 4ی پارتى له سلێمانى گوتی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ به‌غدايه و دياره له‌رابردوودا كێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى كورد له به‌غدا هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕ بووه، بۆيه پێويسته گه‌نجان بزانن پارتى له‌به‌غدا كار بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ئه‌وان ده‌كات.
بڕياره 10ى ئۆكۆتبه‌رى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، پارتى ديموكراتى كوردستانيش له‌يادى شوڕشى ئه‌يلوول ده‌ستى به‌بانگه‌شه‌ى فراوانى هه‌ڵبژاردن كرد و له ریوڕه‌سمێكی فراواندا كانديده‌كانى ناساند.
H.B