"ناسا" وێنه‌یه‌كی دووكه‌ڵی هێرشه‌كه‌ی 11ی سپتێمبه‌ر بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ناسا-ی ئه‌مه‌ریكی وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له كاتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆرك له 11ی سێپتێمبه‌ر له بۆشایی ئاسماندا گیراوه، كه دووكه‌ڵ به ئاسماندا بڵابووه‌ته‌وه.
ناسا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: فرانك كولبه‌رتسۆن، كه‌شتیوانێكی ناسا-یه، ئه‌وكات له 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 له بۆشایی ئاسمان بووه و دیمه‌نی هێرشه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه بینیوه و وێنه‌ی گرتووه.
ناسا وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه دیمه‌نی دووكه‌ڵی چڕی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌نته‌ری بازگانی جیهانی له نیویۆرك له بۆشایی ئاسماندا تۆماركراوه.
هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001، گه‌وره‌ترین كرده‌ی تیرۆریستییه له مێژوودا كرابێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، كه گرووپێكی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، كه دوو تاوه‌ری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆرك و باره‌گای پێنتاگۆن كرانه ئامانج، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س و 25 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
Today, on the 20th anniversary, we honor the victims and heroes of September 11th.
— NASA History Office (@NASAhistory) September 11, 2021
Astronaut Frank Culbertson was aboard the ISS in 2001 and witnessed the attacks from space.
His reflections on that tragic day: https://t.co/vaIvf6eakf
His letters:https://t.co/ubMP61ZENo pic.twitter.com/a3er0HXk0z
د.ی