پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دوای به‌ئامانجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرله رێگه‌ی چه‌ند درۆنێكه‌وه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقی بکاته‌وه، شکۆی ده‌شکێ.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا بۆ كوردستان24، ئومێد خۆشناو گوتی: هێرشه‌كه جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان، ئه‌و جاره‌ش وه‌ك هه‌میشه، دوژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه پوچ بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ولێر خاوه‌ن خودانه و ئارامه و هه‌ر ئارامیش ده‌بێ.
هه‌روه‌ها گوتی: چاوه‌ڕانی راگه‌یه‌ندراوی دژه تیرۆری کوردستان بن و ھەواڵی مایە پوچی دوژمنان رادەگەێنن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له كه‌مێك دوای كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و له رێگه‌ی چه‌ند درۆنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
دواتريش له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری كوردستان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، کەمێك پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 چه‌ند درۆنێكيش له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه خراونه‌ته خواره‌وه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵفڕاندنی درۆنه‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه فڕرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانجی مووشه‌ك و درۆنه بۆمبڕێژكراوه‌كان و پێشتریش چه‌ند جارێك ئه‌و جۆره هێرشانه ئه‌نجامدراون، هه‌رچه‌نده‌ش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ چه‌ند گرووپێكی میلیشیاكانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا درێژ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئیستا هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
H.B