به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دڵنیایی دایه هاووڵاتییان و رایگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یانه‌وه ئاسایین و هیچ گه‌شتێك دواناخرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئاسایین و هیچ گه‌شتێك دوا نا‌خرێت.
ئه‌حمه‌د هۆشیار گوتیشی: له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا هیچ گه‌شتێك نه‌بووه و دوای هێرشه‌كه‌ش دۆخی فڕۆكه‌خانه ئاساییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند درۆنێكه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرایه ئامانج، دواتریش دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و راشیگه‌یاند، هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرا.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا بۆ كوردستان24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.
K24