بەهای لیرەی تورکی دابەزی

بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاریدا، تیشکی سەرەکیان لەسەر رێژەی هەڵاوسان دەبێت
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی

K24 - هەولێر

دوای کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی تورکیا بەهای لیرەی تورکی بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک دابەزی، بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاریدا، تیشکی سەرەکیان لەسەر رێژەی هەڵاوسان دەبێت.

بەهای لیرە تورکی بە رێژەی 0.5٪ بۆ 8 لیرە و 51 قوروش دابەزی، ئەوەش گەورەترین داکەوتنە لەنێو دراوی وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا، دوای ئەوەش بەهای قەواڵە پشکە نێوخۆییەکانی تورکیاش دابەزی.

شەهاب قافچی ئۆغڵو، پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا "پێویستە تیشک بخرێتە سەر نرخە سەرەکییەکان و جارێکی دیکە چاو بە سیاسەتی نەختینەییدا بخشێندرێتەوە".

 گویشی "هەلومەرجەکە جیاوازە، بەتایبەت بەهۆی دەرهاویشتەکانی پەتای کۆرۆناوە، ئەوەش وایکردووە رێژەی هەڵاوسانی سەرەکی زیاتر بەرزبێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ سێیەم مانگ لەسەر یەک بەرزبووەوە، لە مانگی ئابدا گەیشتە 19.25٪.