ماڵپه‌ڕێك بۆ دۆزێنه‌وه‌ى هاوسه‌رى دووه‌م
K24- هه‌ولێر
گه‌نجێك هه‌ڵساوه به دامه‌زراندنى ماڵپه‌رێك بۆ بۆ يارمه‌تيدانى هه‌موو ئه‌و مسوڵمانانه‌ى كه ده‌يانه‌وێ بۆ جارى دووه‌م هاوسه‌رگيرى ئه‌نجام بده‌ن.
ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم" بڵاويكردووه‌ته‌وه، گه‌نجێك به‌ناوى "ئازاد شيوالا" ماڵپه‌ڕێكى به‌ناوى "SecondWife.com" دروست كردووه بۆ هه‌موو ئه‌و مسوڵمانانه‌ى به‌دواى هاوسه‌رى دووه‌مدا ده‌گه‌ڕێن.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه هيچ شوێنێكى تێدا نييه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ربردن ياخود يه‌كترناسين و گاڵته‌و گه‌پ به‌كارى بهێنيت، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌يه كه به‌نيازێكى راست و دروست ده‌يانه‌وێ هاوسه‌رگيرى ئه‌نجام بده‌ن و بابه‌ته‌كه‌يان به هه‌ند وه‌رگرتووه.
بيرۆكه‌ى دانانى ماڵپه‌ڕێكى له‌و شێوه‌يه ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ ساڵى 2014 ئه‌و كاته‌ى "ئازاد" به‌دواى هاوسه‌رى دوومدا ده‌گه‌ڕا، بۆيه ئه‌و كاته به‌پێويستى زانى ماڵپه‌ڕێكى له‌و شێوه‌يه دروست بكات.
ئه‌و ماڵپه‌ره، بنكه‌كه‌ى له به‌ريتانيايه و له ئێستادا زياتر له 3600 ئه‌ندامى هه‌يه كه زۆرينه‌يان دانيشتوانى به‌ريتانى و ئه‌مه‌ريكى و ئوستراڵى و وڵاتانى كه‌نداون.
بڵاوييشكردووه‌ته‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزاريه، تايبه‌ت نييه ته‌نها بۆ مسوڵمانان، به‌ڵكو ئامانجێكه بۆ شكاندنى ئه‌و ياسايانه‌ى كه له‌وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ريگرى له بوونى فره‌ژنى ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌ندام بوونيش له‌و ماڵپه‌ڕه، پێويسته ته‌واوى زانيارى كه‌سايه‌تى به‌شێوه‌يه‌كى راست و دروست پڕبكه‌يته‌وه له فۆرمێكى دياريكراوى ئه‌و ماڵپه‌ره‌دا.