بارسێلۆنا بۆ ماوەی چەند مانگێک ئەستێرەیەکی لەدەست دەدات

مارتن برایسوەیت
مارتن برایسوەیت

مارتن برایسوەیت بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە بارسێلۆنا دادەبڕێت.

مارتن برایسوەیت بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دابڕاوە و پێشبینی دەکرێت ئەو هێرشبەرە دانیمارکییە بۆ ماوەیەکی درێژ داببڕێت، لەکاتێکدا پێشتر میدیاکانی کەتەلۆنیا رایانگەیاندبوو برایسوەیت تەنیا بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەبڕێت و دوای یاریی بایرن میونشن دەگەڕێتەوە.

رۆمێرۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی رایگەیاندووە، لەوانەیە برایسوەیت پێویستی بە نەشتەرگەریی بێت و بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ لە یاریکردن داببڕێت.