هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی یوڤێنتۆس ده‌ستنیشان كرا
یانه‌ی یوڤێنتۆس دوای شكسته‌كه‌ی رابردووی له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه به‌دوای خۆیدا هێنا.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له سێیه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبێنێت و شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی یوڤی له‌سه‌ر یاریگه‌ی دیێگۆ ماڕادۆنا به‌رامبه‌ر ناپۆلی ئه‌وه‌ندیتر دۆخی یانه‌كه‌ی خراپتر كرد و ناڕه‌زاییه‌كانی سه‌ر یانه‌كه‌شی زیاتر كرد.
هانده‌رانی یوڤێنتۆس له سۆشیاڵ داوا ده‌كه‌ن بۆ یارییه‌كانی داهاتووی گۆڵپارێزی پۆڵه‌ندی چیزینی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووربخرێته‌وه و پشت به یاریزانی لاوی ئیتاڵی (ماتیا بیرین) ببه‌سترێت.
رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هانده‌ران هۆكاری شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان به‌رامبه‌ر ناپۆلی خستووه‌ته ئه‌ستۆی چیزینی گۆڵپارێز و مۆیس كینی هێرشبه‌ر، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی كاتێك یوڤی به‌رامبه‌ر ئۆدێنزی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ربوو، هانده‌ران دیسان چیزینیان به هۆكاری ئه‌و یه‌كسانبوونه ده‌ستنیشان كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌خراپه‌ی چیزینی پێشكه‌شی كردووه و له دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڵپارێزه كۆبووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ یاری داهاتووی یوڤی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ماڵمۆ كه بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت چیزینی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووربخرێته‌وه.