توركیا: چوار چه‌كداری په‌كه‌كه له باكووری سووریا كوژران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، چوار چه‌كداری له ئه‌ندامانی "پارتی كرێكارانی كوردستان – په‌كه‌كه" له باكووری سووریا "له چالاكی خراوون".
وه‌زاره‌ته‌كه له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، تویتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، "سوپای توركیا به‌رده‌وام چاوكراوه‌یه به‌رامه‌ر تیرۆریستانی په‌یه‌ده/ په‌كه‌كه" وه‌ك ئه‌وه‌ی له تویته‌كه‌دا هاتووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا له باكووری سووریا".
له مانگی نیسانی رابردوودا، سوپای توركیا دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ