وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته كابول
K24 - هەولێر:
شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته كابول، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئاخوند، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، پێشوازی لێكرا.
راشیگه‌یاند، چوار فڕۆكه‌ی دیكه هاوكاری گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، كه سه‌ر به به‌رنامه‌ی خۆراكی نێوده‌وڵه‌تی بوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین تیمی فریاگوزاری و پزیشكی یاوه‌ریان بوون.
ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی بۆ ئه‌فغانییه‌كان، كه دوو فڕۆكه له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستانه‌وه گه‌یشتنه قه‌نده‌هار مه‌زار شه‌ریف.
ئه‌و گه‌شتانه، دوای ئه‌وه دێت كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان مانگێك زیاتره كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌فغانستانی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول له‌لایه‌ن تیمێكی قه‌ته‌رییه‌وه به‌گه‌ڕخرا و ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
سه‌رچاوه میدییاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، (15) ملیۆن ئه‌فغانی پێویستیان به هاوكاری خۆراك و ده‌رمان هه‌یه.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب