زیاتر لە 100 هەزار ژەمە ڤاکسینی دیکە گەیشتە عێراق

زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی عێراقی ڤاکسینیان وەرگرتووە
گەیشتنی کاراوانێکی ڤاکسین بۆ عێراق - ئەرشیف
گەیشتنی کاراوانێکی ڤاکسین بۆ عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

عێراق زیاتر لە 100 هەزار ژەمە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەردەگرێت.

رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە رێگەی پڕۆگرامی کۆڤاکسەوە، زیاتر لە 100 هەزار ژەمە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ئیتاڵیا بەخشیویەتی، گەیشتووەتە بەغدا، ئەمەش سێیەمین جارە عێراق لە رێگەی کۆڤاکسەوە ڤاکسین وەردەگرێت.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی عێراقیش رایگەیاندووە، زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی عێراقی کە دەکاتە نزیکەی لە 10٪ی دانیشتوان، لانی کەم یەک ژەمە ڤاکسینیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتووە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق تائێستا ملیۆنێك و 950 هه‌زار و 765 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوونە، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زار و 496 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 822 هه‌زار و 166 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 93.4% به ‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.