8 گۆڕانكاری له دوای ئابڕوچوونه مێژوویه‌كه‌ی بارسێلۆنا و بایرن میونشن
دوای شكسته مێژووییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له چامپیۆنزلیگی ساڵی 2020 رووداو و گۆڕانكاری زۆر له هه‌ردوو یانه ڕوویداوه
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی 2021 ـ 2022 سبه‌ی سێشه‌ممه بارسێلۆنا له كامپ نوو له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی میوانداریی بایرن میونشن ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دوایینجار كه ئه‌م دوویانه له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه له هاوینی 2020 بوو كاتێك بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی نوور له شاری لیسبۆنای پورتوگال 8 ـ 2 به‌رامبه‌ر بایرن دۆڕا، له دوای ئه‌م یارییه‌وه هه‌شت گۆڕانكاری روویداوه.
یه‌كه‌م: بارسێلۆنا به‌بێ لیۆنێل مێسی یاری ده‌كات
دووه‌م: جۆلیان نایگلیسمان له شوێنی هانز فلیك راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن ده‌كات
سێیه‌م: بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی رۆناڵد كومان یاری ده‌كات نه‌ك كیكی سێتیێن
چواره‌م: كۆتینیۆ ئه‌مجاره‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا و له بایرن میونشن نه‌ماوه
پێنجه‌م: بارسێلۆنا به‌بێ سوارێز و گریزمان ده‌بێت
شه‌شه‌م: لاپۆرتا سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ی له شوێنی بارتۆمیۆ گرتووه‌ته ده‌ست
حه‌وته‌م: بایرن میونشن به‌بێ ئالابا، بواتینگ، مارتینێز و ئالكانتار یاری ده‌كات
هه‌شته‌م: هانده‌ران گه‌ڕاونه‌ته‌وه یاریگه