كومان: بارسێلۆنا بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌ورووپی ئاماده نییه
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای ده‌كات كه سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتا باش نه‌بوو، ده‌شڵێت: بارسێلۆنا به‌م ئاسته هێشتا بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی ئه‌ورووپا ئاماده نییه.
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتا گفتووگۆی زۆری كردووه و په‌یوه‌ندییان باش نه‌بووه، به‌ڵام نه‌یویستووه له میدیایه‌كان باسی كێشه‌كانی بكات.
كومان ده‌شڵێت: لاپۆرتا پێشتر زۆر نیگه‌رانی كرد كاتێك ئاگاداری كردمه‌وه ئه‌گه‌ر راهێنه‌رێكی باشتری ده‌ستبكه‌وێت دووری ده‌خاته‌وه، بۆیه سه‌ره‌تا هه‌ستم به پشتگیری لاپۆرتا نه‌كرد، به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندیمان باشه.
رۆناڵد كومان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا گوتی: ئێستا ئێمه كێشه‌ی ئابووریمان هه‌یه، یاریزانیشمان زۆر تووشی پێكان بوون، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاست و پێكهاته‌كه دروست كردووه، بۆیه ناچارم زیاتر پشت به یاریزانه لاوه‌كان ببه‌ستم، چونكه به‌م دۆخه ناتوانین ركابه‌ری نازناوه‌كانی ئه‌ورووپا بكه‌ین، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتوو بارسێلۆنا بگه‌ڕێنینه‌وه نێو كه‌شوهه‌وای ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كان.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له لالیگا 7 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و سبه‌ی سێشه‌ممه له یه‌كه‌مین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له نێو كامپ نوو میوانداری بایرن میونشن ده‌كات.