4 بڕیاری سه‌یر له‌ تۆپی پێ كه‌ ڕه‌نگه‌ گوێت لێ نه‌بوو بێت

گۆڵێكی لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی بارسێلۆنا له‌ چامپیۆنزلیگ له‌ دژی مانوێل نویر گۆڵپارێزی بایرن میونشن
گۆڵێكی لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی بارسێلۆنا له‌ چامپیۆنزلیگ له‌ دژی مانوێل نویر گۆڵپارێزی بایرن میونشن

له‌م ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندان گۆڕانكاری سه‌یر و نوێ به‌سه‌ر تۆپی پێ دا هاتووه‌، له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی فیفا و یوێفا بڕیار له‌سه‌ر چه‌ندان گۆڕانكاری نوێ دراوه‌.

1ـ یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و كورسی یه‌ده‌گ پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كان كارتی سوور وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری نابه‌جێیان كرد و له‌ ڕێنماییه‌كان لایاندا.

2ـ ئه‌گه‌ر یاریزانێك كارتی زه‌ردی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئاهه‌نگی گێراوه‌، گۆڵه‌كه‌ی ره‌تده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام كارته‌ زه‌رده‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌.

3ـ ئه‌گه‌ر یاریزانێك تۆپێكی به‌ ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر هاویشت و تۆپه‌كه‌ له‌ نێو گۆڵ بته‌قێت، گۆڵه‌كه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌.

4ـ له‌ كاتی لێدانی راسته‌وخۆ، هێرشبه‌ری تیپی به‌رامبه‌ر ناتوانێت وه‌كو دیوار له‌به‌رده‌م لێدانه‌كه‌ بوه‌ستێت.