ریال مەدرید بەرامبەر ئینتەر میلان لە توانای پێنج یاریزانی بێبەش دەبێت

راهێنانەکانی ریال مەدرید
راهێنانەکانی ریال مەدرید

ریال مەدرید بۆ یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان لە یەکەم گەڕی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ لە توانای پێنج یاریزانی بێبەش دەبێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لیستی یاریزانەکانی ریال مەدریدی بۆ یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان راگەیاند، هەریەکە لە تۆنی کرووس، دانی سێبایۆس، گاریس بەیل، فێرلاند مێندی و مارسیلۆ بەهۆی پێکانەوە بۆ ئەم یارییە بانگهێشت نەکراون و گەشتی میلانۆ ناکەن.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، گاریس بەیل لە یارییەکانی ئینتەر میلان، ڤالێنسیا، ریال مایۆرکا، ڤیاڕیال و ئیسپانیۆل بێبەش دەبێت، مارسیلۆش لە لە رانی راستی هەستی بە ئازار کردووە و گەشتی میلانۆ ناکات و مێندیش هەستی بە ئازار کردووە و بۆ ئەم یارییە دوورخراوەتەوە.

شەوی چوارشەممە کاتژمێر 10:00 ریال مەدرید لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ لە کۆمەڵەی چوارەم لە ئیتاڵیا دەبێتە میوانی ئینتەر میلان.