ئه‌مڕۆ ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن

"سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كان و بانكه‌كان تا ئێواره‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ ده‌وامى ئاسایی"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بڵاو دەكاتەوە كە ئه‌مڕۆ دابەشدەكرێت.

لە راگەیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رایگەیاند: ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 2/6/2016،  له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ى لاى خواره‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌ سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كان و بانكه‌كان تا ئێواره‌، پابه‌ند ده‌بن به‌ ده‌وامى ئاسایی.

1-وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

2-وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن

3-وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى

4-وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان

5-وه‌زاره‌تى پلان دانان

6-وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو

7-وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن

8-وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

9-مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

10-مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

11-وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى

12-وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى

13-وه‌زاره‌تى داد

14-وه‌زاره‌تى كاره‌با
15-وه‌زاره‌تى ناوخۆ
16-وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى
17-وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار
18-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
19-ده‌سته‌ى ژینگه‌
20-ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
21-دیوانى چاودێرى دارایی
22-ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
23-ده‌سته‌ى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
24-ده‌زگاى مین
25-ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
26-كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان
27-سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
28-سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
29-سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران