تاڵیبان: ئاماده‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، سوهه‌یل شاهین، رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه ده‌خوازێت گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان ئه‌فغانستان و رووسیا و توركیا.
شاهین گوتیشی: به‌ڵێ، ئێمه ده‌مانه‌وێت گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته ده‌ستپێبكرێنه‌وه، به‌ڵام ورده‌كاری و واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌یان نازانرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه لای خۆمانه‌وه ئه‌و خواسته‌مان هه‌یه.
هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، رایگه‌یاندبوو، تیمه شاره‌زاكانیان توانیویانه فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه و ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی نیشتمانی قه‌ته‌ر، چه‌ند گه‌شتێكی بۆ كابول رێكخست و توانی 114 هاووڵاتی بیانی له كابوله‌وه بگوازێته‌وه بۆ قه‌ته‌ر.
سه‌رچاوه: RT