ژماره‌یه‌ك بڕیار له پارێزگای هه‌ولێره‌وه
K24 – هەولێر:
له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به شێوازێكى شارستانى و سه‌رده‌میانه له شاره‌كه‌مان و فه‌راهه‌مكردن و ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌بێ جیاوازى و پارێزگاریكردن له كاندیدان و پاراستنى ئارامى و پاك ڕاگرتنى شار و به‌ڕێوه‌چوونى ماوه‌ى دیاریكراوى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ركه‌وتوویى و به‌رگریكردن له ناو و ناوبانگى هه‌ولێرى پایته‌خت كه هه‌میشه له هه‌موو ڕووێكه‌وه پێشه‌نگ بووه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوه‌وه.
راشیگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكی خوێنده‌وه، نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕه‌زامه‌ندى و پابه‌ندبوونى ته‌واوى خۆیان به‌سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان نیشاندا به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتووچۆى هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى.
دووه‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه ڕێگه دراوه، به ماده‌یى لێكده‌ر وه‌ك (له‌زگه یان غه‌ره) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێ، یان له‌سه‌ر ستاند له‌شوێنیك دابنرێت كه ڕێگا نه‌گرێت.
سێیه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له چوار ڕێییان و ترافیك لایته‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت.
چواره‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه حكومیه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد .. بدرێت.
پێنجه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه ئاینیه‌كان) و هتد.. هه‌ڵبواسرێت.
شه‌شه‌م/ به‌كارنه‌هێنانى پارك و باخچه گشتییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
حه‌وته‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له (قه‌دى داره‌كان، چوارریانه‌كان) دابنرێت، نابێت وێنه و دروشم له دارى باخچه و پاركه‌كان بدرێت.
هه‌شته‌م/ له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نابێت ئۆتۆمبێلى (میرى) حكومى به‌كاربهێنرێت.
نۆیه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدارو نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ستوونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان هه‌ڵبواسرێت.
ده‌یه‌م/ له‌هه‌ره حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنت كردن، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
یازده‌یه‌م/ له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت، له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.
ك. ب